کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كایه‌ی قیزه‌ونی سیاسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی په‌نابه‌ران

r 768x622 1

r 768x622 1

قهیرانی پهنابهران بۆ جارێكی دیكهلهسنوورهكانی یهكیهتی ئۆرووپا لهگهڵ توركییهسهری ههڵداوهتهوه‌. دهوڵهتی توركییهبۆ خستنهژێر گوشاری دهوڵهتهئۆرووپاییهكان و وهرگرتنی پوانی ئابووری سیاسی لهوان، چهند ڕۆژێكهسنوورهكانی خۆی لهگهڵ یهكیهتیی ئۆرووپا بهسهر پهناپهراندا كردووهتهوه‌. لهئێستادا بهدهیان ههزار پهنابهر كهزۆربهیان لهمهیدانهكانی شهڕی سووریهو بۆ دهرباز كردنی گیانی خۆیان لهئاگری شهڕی كۆنهپهرستانهههڵاتوون، لهسنوورهكانی توركییهو یونان و بۆڵغارستان كۆبوونهتهوه‌. ژمارهیهكی دیكهش لهكایهكی مهگباردا سواری بهلهمهبادیهكان بوون و خۆیان گهیاندووهتهیونان. ڕۆژ نییهمیدیاكان دیمهنێكی ژاناوی لهباروودۆخی نالهباری ئهو پهناپهرانهبڵاو نهكهنهوه‌. شایهتحاڵان باسی ئهوهیان كردووهكهڕۆژی ڕابردوو دوو منداڵ بههۆی گازی فرمێسك ڕێژی پۆلیسی یونان خهفهبوون. دهوڵهتی یونان بهپێچهوانهی یاسای ناسراو به‌ “كۆنوانسیۆنی ١٩٥١ی ژێنۆكهخۆی لهو دهوڵهتانهیه‌‌ كهئیمزای كردووه، ڕایگهیاندووهكههیچ داواكاریهك بۆ پهنابهر بوون قهبووڵ ناكات.

لهلایهكی دیكهوهباس لهوهدهكرێ كهوتووێژی ئاشكرا و شاراوهی نێوان نوێنهرانی یهكیهتیی ئۆرووپا لهگهڵ دهوڵهتی توركییه سهبارهت بهچارهنووسی پهنابهران دستی پێكردووه‌. ههموو نیشانهكان ئهوهمان پێدهڵێن كهسهرهنجام ڕێكهوتن دهكرێت و دهوڵهتی توركییهلهو موعامهلهیهدا بهكهڵك وهرگرتن لهكارتی پهنابهران، لانیكهم بهشێك لهئیمتیازهدڵخوازهكانی خۆی بهدهست دێنێ. ههربۆیهجارێ تا كاتێك كهوتووێژی باجگیریی خۆی بهسهرهنجام نهگهیاندووه،  بهربهگهڕانهوهی پهنابهران دهگرێت و پاشان ڕێگای گهڕانهوهشیان پێدهدا‌. بهمجۆرهبۆ جارێكی دیكهچارهنووسی پهناخوازان لهكایهیهكی قیزهونی سیاسیدا، بوو بهئامرازی موعامهلهی نێوان ئهردۆغان و یهكیهتیی ئۆرووپا.

دهوڵهتی توركییهكهئهمڕۆ ڕێگای بۆ پهنابهرانی سووری بهرهو سنوورهكانی یهكیهتیی ئۆرووپا كردووهتهوه، لهڕاستیدا هیچ ههزینهیهك لهتوركییهبۆ پهنابهران ناكا. بهشێك لهو پهنابهرانهبوونهتهسهرچاوهی مهزنی هێزی كاری ئهرزان لهو وڵاتهو بهسهختی دهچهوسێنهوهو هیچ حقووقێكیشیان وهك پهنابهر پێنادرێ. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهبهدهر لهیارمهتیهڕووتینهكانی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ كاروباری پهناخوازان لهتوركییه، لهساڵی ٢٠١٥هوهبهرهو ئهملا دهوڵهتی توركییهملیاردها یۆرۆی وهك حهقی ڕێگری لهپهنابهران لهدهوڵهتانی ئۆرووپایی وهگرتووه‌. سهرهڕای ههمووی ئهوانه، كهمتر پهنابهرێك ههیهكهلهههڵسووكهوتی نامرۆڤانهی پۆلیسی توركییه، بیرهوهریهكی تاڵی نهبێت. سووكایهتی و پهلاماردان و لێدان لهبهرامبهر چكۆلهترین ناڕهزایهتیدا، برسیتی چێشتن، نهبوونی ئیمكاناتی پزیشكی و دهرمانی، بێبهری بوون لهكهمترین ئیمكاناتی پاراستنی منداڵان، سیمای ڕاستهقینهی كهمپهكانی سووری و غهیرهسووریی لهتوركییهپێكهێناوه‌.

ههر دوو بهری ئهو موعامهلهقیزهونه، ئهو دهسهڵاتانهپێكیان هێناوهكههیچ بایهخێك بۆ  ئهخلاق و بهها ئینسانیهكان دانانێن و جگه لهبهرژهوهندی ئابووری هیچ شتێكیتر بهلایانهوهگرینگ نییه‌. دهوڵهتهئۆرووپاییهكان كهبهمجۆرهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهفریقا بوونهتهڕێگری پهنابهران، خۆیان هۆكاری خوڵقانی ئهو كارهساتانهن كهلهو ناوچانهدا لهئارادایه‌. ئهوان خوڵقێنهری باروودۆخێكن كهتێیدا ملیۆنان ئینسان بۆ دیتنهوهی شوێنێكی ئهمن بۆ زیندوو مانهوه، ناچار دهبن گیانی خۆیان بهشهپۆلهكانی دهریا بسپێرن. ئهوان هۆكاری برسێتی و ههژاری و بێكاری و داواكهوتوویین لهناوچهبێبهشهكانی جیهان. داگیركهرانی ئۆرووپایی ههتا توانیان سهروهتی سرووشتیی ئهفریقا و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستیان بهتاڵان برد و كاتێكش كهلهوێ ڕۆیشتن، لهپاش خۆیان بهدهیان زیانی ژاناویی كۆمهڵایهتی و ناكۆكیی قهومی و ئایینیان جێهێشت. ههتا توانیان به‌‌ كاری ئهرزانی ئهوان لهوڵاتهئۆرووپاییهكان سهرمایهیان كهڵهكهكرد و تا بهئهمڕۆش سهروهتی خهڵكی ئهو ناوچانهبهرهو ئۆرووپا دهڕوات، بهڵام ئهوان لهپێناو ئهو باروودۆخهفهلاكهتبارهی كهبهسهر ژیانی ئهو خهڵكهدا سهپاوه، هیچ بهرپرسایهتیهك وهئهستۆ ناگرن. ئهو ئینسانانهی كهههموو ڕۆژێ ههواڵی قوربانی بوونی ژومارهیهكی دیكهیان لهئاوهكانی مهدیتهرانهو ئێژهدا دهبیستین، ئهگهر لهوڵاتی خۆیان كار و ئهمنیهتیان بوایه، ئهگهر ئاسۆیهكی ڕوونیان بۆ داهاتوو لهبهرچاو بوایه، ئهگهر لهژێر گوشاری پولیسی سیاسیدا گیان و ئهمنیهتیان نهكهوتبایهمهترسیهوه، ئهگهر  كارهساتی شهڕی داسهپاو بهسهریاندا نهباریبایه، بۆ چی خۆیان بهمجۆرهبهدهریا دادهدا و گیانی خۆیان دهدایهدهست شهپۆل و گێژاوهكان؟ بۆچی سووكایهتیی ڕۆژانهی ڕهگهزپهرستان و دهوڵهتانی پشتیوانی ئهوانیان لهئۆرووپا و ئۆسترالیا و ئهمریكا تهحهمول دهكرد؟ ئهو پهنابهرانهحهقیانهكهلهوڵاتهتی خۆیاندا ئهمنیهت و ڕهفاه و ئازادیان بێت، مافی خۆیانهكهههتا ڕوو دهكهنهوڵاتێكی تر،  ئینسانانهو وهك هاووڵاتیهكی یهكسان، لهگهڵیان ههڵسووكهوت بكرێ، نهك ئهوهیكهژیانیان بهبارمتهبگرن و لهسهر مافهئینسانیهكانی ئهوان لهگهڵ دهوڵهتێكی شوێنیست و جهنایهتكاری وهك توركییهموعاملهو بهند و بهست ئهنجام بدرێت.