
به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری سەڵماس له لایهن هێزەکانی سپای پاسدارانهوه کرانە ئامانج.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، کۆڵبەرێك بە ناوی “عەلی مامل” خەڵکی ورمێ، بەسەختی برینداربووه. شایانی باسه، ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی “عارفیانـ”ـی ورمێ ڕاگوێزراوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی تازهلاوی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “زەکریا موعەتەر”، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بەسەختی بریندار ببوو.
