کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتیی دیكه‌ له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتیی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتیی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار، لانیکەم ٦ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێکیان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سەید ئەحمەدی سابری خەڵکی پەسوێ، سەید مستەفا سابری، عەبدوڵڵا حەسەن زادە خەڵکی پەسوێ، محەممەد ئیبراهیم زادە خەڵکی خورینج، سەلام بازرگانی خەڵکی پەسوێ و محەممەد ڕەسوول ئەلیاسی خەڵکی نەغەدە” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. شایانی باسه‌، “سەید مستەفا سابری” دوای پێنج کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد و چارەنووسی پێنج کەسی دیکە نادیارە.