
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “مستەفا سەبری” و کوڕەکەی بە ناوی “ئەحمەد سەبری” لە ئاوایی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئیتلاعاتییەکان پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییەیان کردووە و هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەوانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسه، مستەفا سەبری، پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە، بەڵام کوڕەکەی تا ئێستا لە زیندانی هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕاگیراوە. جێگهی ئاماژهیه، تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە ناڕوونە.
