
به‌ندكراوێك كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، له زیندانی شیروان له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌حمه‌د ماهرۆخی” كه ساڵی ٩٥ به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له لایه‌ن دادگا به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهات. ئێعدامی ناوبراو هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕشهممهش، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوی “ئەمیر محەممەدپوور” كه پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” ده‌ستبه‌سه‌ر و لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو، لە سێدارە درا.
