کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر كڕۆنا و ئیمه‌نی شوێنی كار

4 768x768 1

4 768x768 1

كڕۆنا لهئێران بهردهوام قوربانیی لێدهكهوێتهوهو ئهوهش لهحاڵێكدایهكهنهێنی كاری و حاشا كردنی كۆماری ئیسلامی لهڕاستیهكان، كاربهدهستانی ئهم ڕژیمهی بێ ئابڕووتر لهجاران كردووه‌. لهڕاستیدا ئهگهر ههوڵی زانستی و لێكۆڵینهوهی هیوابهخشی كۆمهڵی نێونهتهوهیی نهبێت، كۆماری ئیسلامی بهتهنیا خۆی دهتوانێ كۆمهڵگای ئێران بهرهو كارهساتێكی گهورهی مرۆیی بهرێت. نێگهرانی لهپهرهسهندنی ئهو نهخۆشیهلهناو بهشهجۆراوجۆرهكانی كۆمهڵگادا، واقعی و و قابیلیدهركه‌. بهڵام لهو نێوهدا كرێكارانێك كهلهكارخانهو كارگاچكۆڵهكان و ناوهندهكانی خزمهتگوزاری و شوێنهكانی دیكهكار دهكهن، پتر لهباقی خهڵكی ناو كۆمهڵ لهبهردهم تووش بوون بهو ویرووسهدان. دهكرێ مهدرهسهو زانكۆكان و تهنانهت زۆرێك لهئیدارهكان  بۆ ماوهیهك داخرێن، بهڵام لهو جێگهوهكهبۆ كرێكار مهترسیی لهدهست دانی كارهكهی و برسی مانهوهی بنهماڵهكهی، چیی وا كهمتر لهمهترسیی تووش بوون بهكڕۆنا نییه، كرێكار ناتوانێ بۆ پاراستنی خۆی لهبهرامبهر تووش بوون بهو نهخۆشیهلهناو ماڵدا بمێنێتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهلهناوهندهگهورهو چكۆلهكانی بهرههمهێنان، زۆر بهدهگمهن نیشانهیهك لهپێشگیری و ههوڵی تایبهت لهو بوارهدا دهبیندرێ، كهوابوو مهترسیی ڕاستهقینهی تووش بوون بهو نهخۆشیه، بهردهوام بهسهر كرێكارانهوهیه‌.

كرێكار ناچارهبهیانی زوو لهماڵهوهبڕواتهدهر، لهڕێگهی هاتووچۆی گشتییهوهبڕواتهسهر كارهكهی و پتر له٨ سهعات لهشوێنی گشتیی كاردا بێت و شهو ههر ئهو ڕێگایهبپێویتهوهو بهدڵێكی پڕ لهنیگهرانیهوهكهنهكا ئهو نهخۆشیهلهگهڵ خۆی بهرێتهوه، دهگهڕێتهوهلای بنهماڵهكهی. ههواڵنێریی ئیلنا لهڕاپۆرتێكدا گۆشهیهك لهباروودۆخی ئێستا،بهو شێوهیهباس دهكات:” كرێكارێك بێننهبهر چاو كهناچار بێت كاتژمێر ٥ی بهرهبهیانی لهماڵ بێتهدهر، سواری ئۆتۆبووس یان لهباشترین حاڵهتدا، سواری سرویسی هاتووچۆی كارخانهبێت و كاتژمێر ٨ی بهیانی خۆی بگهیهنێتهكارخانه‌. ئهو ٨ سهعاتی تهواو پێكهوهلهگهڵ هاوكارانی لهسهر دهزگاكان كار دهكهن و تازهژهمێكی خواردنیشیان لهڕێستوورانی كارخانهكهوهپێدهدرێكهئهویش مهعلووم نییهزهرف  و زرووف و مێز و لێوانهكانی، چهندهزیددی عفوونی كراون و چهندهبۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی كڕۆنا، ئامادهسازی كراوه‌. ئێستا ئهگهر ئهو ئامار و زانیاریانهی كهلێر و لهوێ لهكهناڵهڕسمیهكانهوهبڵاودهبێتهوه، لهبهرچاوبگرین، بهتهواوی بۆمان ڕوون دهبێتهوهكهنیگهرانیی كرێكاران و بنهماڵهكانیان چهندهواقعی و بهجێیه‌. حهمید، كرێكاری یهكێك لهدووكانهكانی خواردهمهنی لهتاران، كهناچارهلهو ڕۆژانهدا بڕواتهسهر كارهكهی و لهگهڵ كڕیاران و خهڵك ههڵسووكهوتی بێت، دهڵێ: “خاوهنكار ماسكی فیلتێردار و مهوادی زیددی عفوونییان ناداتێ،ئهو دهڵێ كهلهكڕۆنا دهترسێت و خۆتان بڕۆن ماسك و ژێلی زیددی عفوونی بۆخۆتان پهیدا كهن و بیكڕن. ئێستا ئێمهبهملیۆنێكی و وردهیهك حهقدهستهوه، بهبێ بیمهو پشتیوانی، چۆن دهتوانین ئهو كهرهستانه‌‌ كهلهم ڕۆژانهدا بهو شێوهیهگران بوون، بیكڕین؟ ناشتوانین واز لهكارهكهشمان بێنین، ژیانی بنهماڵهكهم بهو ملیۆن و بڕێكهوهبهنده، كرێی ماڵهكهم كێ قهرارهبیدات؟ كێ قهرارهپشتیوانی لهبنهماڵهكهم بكات؟ ئهگهر من تووشی كڕۆنا بم، كام ناوهند لهبنهماڵهكهی من پشتیوانی دهكات؟

بهڵام ژانی ئیمهنیی شوێنی كار تهنیا نیگهرانی لهویرووسی كڕۆنا نییه‌. شوێنهكانی كار لهئێران بوونهتهقهتڵگای كرێكاران. بهپیێ ڕاگهیاندنی سازمانی پزیشكیی قانوونی ئێران لهماوهی ٩ مانگی ڕابردووی ئهمساڵدا، ههزار و ٨٩٦ جار ڕووداوی شوێنی كار ڕوویان داوه، كهلهبواری كاری بیناسازیدا پتر له٩٠٠ ڕووداو، گیان لهدهست دانی كرێكارانی لێكهوتووهتهوه‌. ههر لهو ماوهیهدا پتر له٢٠٠ كرێكار بههۆی بهرق گرتووییهوهگیانیان لهدهست داوه‌. ئهو ئامارهلهچاو شهش مانگی ڕابردوو نزیك بهههشت لهسهد زیادی كردووه‌.

لهڕاستیدا، نهتهنیا ئهمڕۆ بهبڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كڕۆنا، سڵامهتیی كرێكاران لهناوهندهگهورهو چكۆلهكاندا كهوتووهتهمهترسیهوه، بهڵكوو لهباروودۆخی ئاساییشدا، ههوڵێكی جیددی لهبوار ئهمنیهت و تهندرووستی شوێنهكانی كار ئهنجام نادرێت. نهتهنیا چاوهدێریهكی ڕێكخراو بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شوێنهكانی كار لهلایهن دهوڵهتهوهبوونی نییهتا لهو بوارهدا پێشێلكاریهكانی خاوهنكار پهیگیری بكات، بهڵكوو لهناوبۆنگاكانی سهر بهدهوڵهتدا، ههر بهو هۆكاره،گهورهترین ڕووداوهكانی شوێنی كار ڕوو دهدهن.

زۆربهی ههرهزۆری كرێكاران، بهتایبهت كرێكارانی ڕۆژمزد و پهیمانی لهمهزایاكانی بیمهی ئهئمینی ئیجتماعی بێبهرین. زۆرێك لهپهیمانكارهكانی بهشی دهوڵهتیش، هێزی كارهكهیان بیمهناكهن و خۆیانی لێدهدزنهوه‌. كهوابوو گیان لهدهست دانی كرێكارێك لهئێران سهرهڕای خوڵقانی گوشاری ڕووحی و دهروونیی لهدهستدانی ئازیزێك، بهمانای بێ نان و نهوا كردنی بنهماڵهیهكی كرێكاریشه‌.

خاوهنكاران بههۆی قازانج پهرهستی و تهماعێك كهلهسهریان دایه، نهدهیانههوێ ههنگاوێك بۆ باشتر كردنی شوێنی كار ههڵگرن و نهنیگهرانی گیان لهدهست دانی كرێكارانن. ئهوان تهنانهت ئهو نیگهرانیهشیان نییهكهكرێكاران لهترسی گیانیان، واز لهكارهكانیان بێنن. لهبهر ئهوهیكهدهزانن ههركات كهمهیلیان بێت دهتوانن لهناو كۆمهڵی ملیۆنیی ئهرتهشی پاشكهوتی كار، كرێكارانێكی دیكهبێننهسهر كار و ههر لهو شوێنهناستاندارد و نائهمنهدا، ههموو كارێكی سهختیان بهسهردا بسهپێنن. كهوابوو تا كاتێك كهخرۆشی شۆڕشی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش، بارگهو بنهی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سهرمایهداری تێكهوهنهپێچێ، كرێكاران خۆیان دهبێ بیر لهخۆیان بكهنهوهو بهپشت بهستن بهخهباتی ڕێكخراوی خۆیان خاوهنكاران و دهوڵهت ناچار بكهن كهئهمنیهتی شوێنی كارهكانیان بۆ دابین بكهن. كوشتاری كرێكاران لهشوێنی كاردا پێویستهبهقهتڵ لهقهڵهم بدرێت. ڕووداوهكانی شوێنی كار چ سهرچاوهگرتوو لهماندوویهتیی كرێكارهوهبێت و چ لهئاكامی پهیڕهو نهكردنی ستانداردهئیمهنیهكانهوهبێت، پێویستهبهحیسابی خاوهنكار دابندرێ. بهڵام بێ گومان، ئیمهنی شوێنی كاریش وهكوو ههموو داخوازیهكی دیكهتهنیا بهزهبری خهبات و هاوپشتیی چینایهتیی كرێكاران بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیاندا دهسهپێت.