ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ندكراوێك له زیندانی ورمێ ئێعدام كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوی “ئەمیر محەممەدپوور” كه پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” ده‌ستبه‌سه‌ر و لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لە سێدارە درا. شایانی باسه، ناوبراو وێڕای دوو كه‌سی دیكه ڕۆژی شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان گوزاترابوونه‌وه بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “حوسێن کچنانلوو لە بەندی ٣-٤ و عەبدوڵڵا محەممەدزادە” لە بەندی سڵامەتی ١ی زیندانی ورمێ” پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە گەڕێندراونه‌ته‌وه بۆ بەندەکانیان. پێویسته ئاماژه بكرێت كه حوسێن کچنانلوو و عەبدوڵڵا محەممەدزادە، ٦ سال له‌مه‌وبه‌ر، هەرکامیان لە دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.