ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێشتریش كرێكارانی ناڕازیی له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری كار و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه كه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی بۆیان نه‌بوو. به‌وته‌ی ناڕازییان: به‌دوای سپێردرانی كارخانه به كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاران به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێت، به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران ئه‌منییه‌تی شوغڵیشیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.