کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن

Screen Shot 2020 02 27 at 11.56.56 AM

Screen Shot 2020 02 27 at 11.56.56 AM

ئهوساڵ لهباروودۆخێكدا له٨ی مارس ڕۆژی هاوپشتیی نێونهتهوهیی بزووتنهوهی ژنان نزیك دهبینهوهكهلهماوهی دوو دهیهی ڕابردوودا ئهوهسێههمین چهرخهی بزووتنهوهی جهماوهریهكهكهوتووهتهڕێ. لهمانگ و حهفتهكانی ڕابردوودا جیهان شایهتی ڕاپهڕین و ئاخێزی جهماوهریی بهرین لهشیلی، ئێكوادۆر، كۆلۆمبیا، پۆرتۆریكۆ، هائیتی، گینه، قهزاقستان، ئهلجهزایهر، سوودان، كاتالۆنیا، عێراق و ئێران بوو. خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی و درێژهی بزووتنهوهی جلیقهزهردهكان بووهتهبهشێك لهواقعیهتی سیاسیی فهڕانسه و ڕێگای پهرهسهندنی ئهو جۆرهڕاپهڕینانهی بهرهو وڵاتانی ئۆرووپایی خۆش كردووه‌‌.  لە هێند ، پتر لە ٢٥٠ ملیۆن کرێکار و کارمەند، لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتە ئابووریەکانی دەوڵەت و سپراردنی کۆمپانی و ناوەندە دەوڵەتیەکان بە بەشی خسووسی، گەورەترین مانگرتنی جیهانیان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەشەوە شایەتی بزووتنەوەیەکی بەرینین بۆ دیفاع لە ژینگە، بزووتنەوەیەک کە عەزمی جەزم کردووە، ژینگە بپارێزێت و بیسپێرێتە نەسەلەکانی دوای خۆی. ‌لهههمووی ئهو بزووتنهوهسیاسیانهدا، ژنان لهڕیزی پێشهوهی ڕووبهڕوو بوونهوهكانن لهگهڵ هێزی سهركوتگهری دهوڵهتهسهرمایهداریهكان.

بهشداریی شكۆداری ژنان لهو خهباتهدا نیشانهی ئهوهیهكهژنان تهنیا قوربانیانی نابهرابهریی و ئاپارتایدی ڕهگهزی نین، بهڵكوو ئهوان لهههمان كاتیشدا ئهو پهیوهندهچینایهتی و كۆمهڵایهتیانهدهبهنهژێر پرسیار، كهستهم لهژنی لهناخی كۆمهڵگا خستووه‌. ئاخێزی شۆڕشگێڕانهلهعێراق و لۆبنان، لهئهلجهزایهر و سوودان و حزووری پڕجۆش و خرۆشی ژنان لهو ئاخێزانهدا و تێپهڕین لهتاقم گهرایی نهتهوهیی و ئایینی، شنهی ڕزگاریی ژن و مهیل بهرهو گۆڕانكاریی بنهڕهتیی وهڕێ خستووه‌. ژنان لهو بزووتنهوانهدا بهبوێریهكی كهم وێنهوهكهلهخۆیان نیشانیان داوه، دهورونهخشێكی سهمبۆلیكیان پهیدا كردووه‌‌. لهبزووتنهوهی مافخوازانهی خهڵكی كوردستانی سووریهدا، ژنان بهبهشداریی چالاكانهیان لهبوارهجۆراوجۆرهكانی خهباتدا و بهبوێرییهكی شایهنی ستایشهوهلهشهڕی خۆڕاگرانهدا لهبهرامبهر دوژمنانی وهك داعش و فاشیزمی ئهردۆغان، گۆشهیهكی دیكهیان لهپۆتانسیهلی مهزنی بزووتنهوهی ژنان لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست لهپێناو ڕزگاربوون لهپهیوهندهزاڵهكانی ئهو سهردهمهنیشان دا

لهئێرانیش ژنانی ئازاده،دهمێكهڕێگای بهشداریی سیاسیی خۆیان له  خهباتی لێبڕاوانهلهگهڵ گشت ڕژیمی كۆنهپهرستی كۆماری ئیسلامی، دهبینن. ئهمڕۆكه، ژنانی ئێران لهڕیزی خهباتی كرێكاران، لهڕیزی خهباتی سهرتاسهریی موعهلیمان، خانهنشینان و خوێندكاران و لهڕیزی خهبات دژبهلهناوچوونی ژینگهو لهبوارهجۆراوجۆرهكانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان و بهتایبهت ئاخێزی سهرتاسهریی مانگی خهزهڵوهر و لهبواری خۆڕاگری لهناو زیندانهكان و لهبهرامبهر ئهشكهنجهو هێندێك جار لهكهمپهینی شكت دانی نومایشی ههڵبژاردنی ڕژیم، لهههمووی ئهو بوارهانهدا وهك پێشڕهو دهركهوتوون و نموونهی بهرچاوی بوێریی شۆڕشگێڕانهو سهرسهختی بوون لهبهدواداچوونی خواستهڕهواكانیاندا. بهشداریی بهرینی ژنان لهمهیدانی نهبهرد، كاریگهری و دهور و نهخشی ئهوانی لهسهرههموو گۆڕانكاریهكی سیاسی و كۆمهڵایهتی، خستووهتهڕوو.

لهئێستادا  و پاش گۆڕانكاریهكانی مانگی خهزهڵوهر كهكۆمهڵگا بهرهو ئاراستهی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئسیلامی ڕۆیشتووه، بزووتنهوهی ژنان لهڕێگای پێشڕهویی خۆیدا زیاتر لهههموو كاتێك كهوتووهتهپێگهی ههڵبژاردن لهنێوان دوو ئاسۆی جیاوازدا، دوو بژاردهی سیاسی سهرچاوهگرتوو لهدوو چنیی سهرهكیی كۆمهڵگای ئێران، واتهبورژوازی یان چنینی كرێكار، سهرمایهداری یان سۆسیالیسم. بزووتنهوهی ژنان ئهگهر نهیههوێ هێزهمهزنهكۆمهڵایهتیهكهی ببێتههێزی پاشكهوتیلیبڕالیسمی بورژوازیی لایهنگری ڕۆژئاوا لهئێران بۆ تێپهڕینی ئارام لهكۆماری ئیسلامی و دهست بهدهست كردنی دسهڵات لهسهرهوه، ئهو بزووتنهوهیهئهگهر نهیههوێ خواستهبنهڕهتیهكانی ببنهقوربانیی بهند و بهستنی ئهو ڕهوتانهكهلهسهرووی جهماوهرهوهبهدهخاڵهتی زلهێزهكانی سهرمایهداری پشتیان بهستووه، ڕێگایهكی بێجگهلهگرتنهبهری ستراتێژی یهكگرتوویی لهگهڵ بزووتنهوهی كرێكار و باقی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكان نییه‌. بزووتنهوهی ژنان تهنیا بهگرتنهبهری ستراتێژی سیاسی سۆسیالیستیهكهدهتوانێ پاشهكشهكانی ڕژیمی ئیسلامی و كرانهوهكان لهكهش و ههوای سیاسی كۆمهڵگادا له‌‌ خزمهت پێشڕهوی لهپێناو وهدی هاتنی خواستهبنهڕهتیهكانیدا بهكار بێنێت.

یهكێك لهپایهكانی ستراتێژی سۆسیالیستیی بزووتنهوهی ژنان كهلهڕاستیدا پێش مهرجی پێشڕهویی ئهو بزووتنهوهیهشه، جهماوهری بوون و كۆمهڵایهتی بوونیهتی. بۆ ئهوهیكهبزووتنهوهی ژنان ببێتهبزووتنهوهیهكی جهماوهری و كۆمهڵایهتی، پێویستهجهماوهری ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش لهپانتایی ملیۆنیدا بێنهمهیدانی خهباتهوه‌. بهشێكی بهرین لهو كۆمهڵهملیۆنیهی ژنان دیلی بێ مزدی كاری ناو ماڵن یان لهمهزراكاندا خهریكی كارن. ئهو بهشهلهژنان، ئهگهرچی پایهی سهرهكیی دابین كردنی بژێوی بنهماڵهكانن، بهڵام لهسهرهتایی ترین مافهكانی خۆیان بێبهرین و هیچ جۆرهسهربهخۆییهكی ئابوورییان نییه‌. یاسای كۆنهپهرستانهی ئایینی دژبهژن، ههر بهو نهبوونی سهربهخۆیی ئابووریهوهیهكهزهمانهتی ئیجرایی پهیدا كردووه‌. سووكایهتیی بهردهوام بهژنان و كلتووری دواكهوتووانهی پیاومهزنی و یاساكانی پارێزهریان، بهپشت بهستن بهو بهستێنهمادییانهوهیهكهلهكۆمهڵگادا كهوتوونهتهكار. كهوابوو بۆ هێنانهمهیدانی ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش لهپانتایی ملیۆنی و كاری ڕیشهیی كردن دژبهپهرهسهندنی كلتووری دواكهوتووانهی ئایینی و پیاومهزنانهلهكۆمهڵگادا، پێویستهلێبڕاوانهلهسهر پێداویستیهكانی سهربهخۆیی ئابووریی ژنان و خواست و داخوازیهڕهفاهیهكانیان پێداگری بكرێت. ههڵسووڕاوانی سۆسیالیست لهئێران پێویستهكار و چالاكی لهناو جهماوهری ملیۆنیی ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش بكهنهمیحوهری چالاكیهكانی خۆیان. پێویستهئهو كۆمهڵهبهرین و بێ مافه‌‌ بكرێتهئامانجی چالاكیی وشیارانهو ئهو ڕاستیهبۆیان بكهوێتهڕوو كهسۆسیالیسم نهتهنیا خاوهن ههڵوێستی واقعیهلهو بوارهدا بهڵكوو سهرڕاست ترین ڕێگای وهدی هاتنی خواستهكانیانیشیان پێ نیشان دهدا.

بۆ بهرهوپێش بردنی وهها كارێكی مهزن پێویستهسوننهتهكۆمۆنیستیهكان بههێزتر بكرێن. پێویستهوشیاری و ئاگاداربوون لهڕیشهچینایهتیهكانی ستهم لهژنان پهرهی پێبدرێت، پێویستهلهشوێنهكانی كار و لهپهراوێزی شارهكان و لهشوێنی ژیانیاندا لهگهڵ ئهو كۆمهڵهبهرینهئاوێتهبین و پێیان نیشان بدرێ كهبهبێ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ نیزامی چینایهتیی سهرمایهداری و بهبێ كردنهئاسۆی سۆسیالیسم، ناكرێ خهباتێكی كاریگهر و بهتهوژم دژبهكلتووری پیاومهزنانهو یاسا دژهژنهكانی كۆماری ئیسلامی بهرهو پێش بڕوات. پێویستهژنانی كرێكار و زهحمهتكێش ئاگاداری ئهوهببنهوهكهئامادهكردنی بهستێنهئابووری و مادییهكانی یهكسانیی مافی ژن و پیاو، ڕاستهوخۆ لهگرهوی هێرش بردن بۆ سهر چوارچێوهكانی خاوهنداریهتیی تایبهتی سهرمایهداری  دایه‌. ههربۆیهلیبڕالیسمی بورژوایی ئێران و ههموو ئهو حیزب و هێزهبورژوا ئۆپۆزیسیۆنانهیكهچوارچێوهی خاوهنداریهتیی تایبهت بهلایانهوهپیرۆزهو پارێزهریباروودۆخی زاڵن، تهنانهت ناتوانن ئهو بهرابهریی مافی ژنهی كهلهبهرنامهو پلاتفۆرمهكانی خۆیاندا باسی لێدهكهن، بێهێننهدی.

ههر ئهو ڕاستیانهی كۆمهڵگای سهرمایهداریهكهبزووتنهوهی ژنان لهمهسیری خهبات بۆ وهدی هاتنی خواستهكانیان و دهست بردن بۆ ڕیشهكانی بێ مافی و ستهمی سهر خۆیان بهرهو یهكگرتوویی ستراتێژیك لهگهڵ بزووتنهوهی كرێكاری دهبات. بزووتنهوهیهك كهبهپێی ماهیهتی خواستهكانی، ڕێگایهكی بێجگهلهبهرهنگاربوونهوهو خهبات دژبه‌‌ سهرمایهداری و  سهرئهنجام تێكهوهپێچانی بارگهو بنهی پرتووكاو و زاڵمانهی ئهو نیزامهنییه‌.

پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی خهباتی ژنان

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٧ی ڕهشهممهی ١٣٩٨ی ههتاوی

٢٦ی فێوریهی ٢٠٢٠ی زایینی