کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بێبه‌ری كردنی منداڵان له‌ خوێندن به‌ زمانی دایك، كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه‌ و دژه‌ مرۆییه‌

w980 p16x9 zaban madari1 0 768x432 1

w980 p16x9 zaban madari1 0 768x432 1

ئهم حهفتهیههاوكات بوو لهگهڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك. ڕۆژی ٢١ی فێوریهی ساڵی ١٩٥٢ی زایینی، ژمارهیهكی بهرین لهخوێندكارانی بهنگاڵی زمان لهزانكۆی داكا، پێتهختی بهنگلادێشی ئێستا و پاكستانی ڕۆژههڵاتی ئهوكات، لهناڕهزایهتی بهسهپاندنی زمانیئۆردوووهك زمانی ڕهسمی لهلایهن دهوڵهتی ناوهندیی پاكستان و بهئامانجی بهڕهسمی ناسینی زمانی دایكیی خۆیان واتهزمانی بهنگاڵی، لهحهساری زانكۆدهستیان دایهخۆپیشاندان. ئهو خۆپیشاندانهلهلایهن هێزهكانی دهوڵهتی پاكستانهوهدرایهبهر دهستڕێژی گولله‌. بههۆی ئهم جهنایهتهژمارهكی زۆر لهخوێندكاران و ماموهستایانی زانكۆ گیانیان لهدهست دا و بریندار بوون. درێژهی خهباتی خهڵكی بهنگاڵی زمان بوو بههۆی ئهوهیكهلهساڵی ١٩٧١دا، بهنگڵادێش لهپاكستان جیا بێتهوهو ببێتهوڵاتێكی سهربهخۆ. ڕۆژی ١٧ی نوامبری ١٩٩٩، یوونسكۆ، ڕێكخراوی فێركاری، زانستی و كلتووریی سهربهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، لهسهر پێویستیی فێربوون بهزمانی دایك وهك مافێكی مهدهنی و جیهانی پێداگری كرد. ههروهها ئهو ڕێكخراوه، پێشنیاری ڕهسمیی دهوڵهتی بهنگلادێشی بۆ ڕاگهیاندنی ٢١ی فێوریهوهكڕۆژی زمانی دایكوهرگرت. ١٨٨ وڵاتی ئهندامی یوونسكۆ لهوانهكۆماری ئیسلامیی ئێران، دهنگی ئهڕێنییان بهو پێشنیارهدا. بهدوای ئهوهدا بۆ یهكهم جار، ڕێوڕهسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك لهفێوریهی ساڵی ٢٠٠٠دا، بهبهشداریی نوێنهری وڵاتهجۆراوجۆرهكانی جیهان، زمان ناسان و كارناسانی فێركردن و بارهێنان، لهلایهن ڕێكخراوی یوونسكۆوهبهڕێوهچوو. لهو ڕێكهوتهوهبهرهو ئهملا، لهزۆرێك لهوڵاتانی جیهان بهو بۆنهیهوه، ڕێوڕهسم دهگیرێت.

ئهگهرچی كۆماری ئیسلامی خۆی یهكێكهلهو دهوڵهتانهی كهئهو بڕیارهی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی واژۆ كردووهو تهنانهت لهقانوونی ئهساسی ڕژیمیشدا فێركردن و خوێندن بهزمانی دایك بهڕهسمی ناسراوه، بهڵام بهكردهوه، ملیۆنان منداڵ كهزمانی دایكیان فارسی نییه، لهو مافهسهرهتاییهلهمهدرهسهكان بێبهرین. ههڵبهت هۆكاری ئهو كردهوهیهی ڕژیم ڕوون و ئاشكرایه‌.

كۆماری ئیسلامی هاوشێوهی پێشینیانی خۆی، خوێندن بهزمانی دایك بهتهوهرێكی مهترسیدار بۆیهكپارچهیی خاكی ئێراندهزانێت و فهرههنگستانیهشۆوێنیستهكانیش ئهو تهوهرهبهههڕهشهیهكی جیدی بۆ زمانی فارسی وپیلانگێڕی بۆ كهمڕهنگ كردنهوهی  ئهو زمانهلهقهڵهم دهدهن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوشێوهی ڕژیمی شا بهگرتنهبهری ئهو سیاسهته، بهشوێن یهكسان كردنی كلتوور و زمانهوهیه تا بهپێناسهی ساختهینهتهوهی ئێرانبگات.  ئهو سیاسهتهئهگهر لهسهرهتاكانی زاڵ بوونی نیزامی سهرمایهداریدا لهئۆرووپا و لهوڵاتانی ژێر دهستی ئهوان،  ڕێگایهك بوو بۆ یهكسان كردن و گونجاندنی كۆمهڵگاكان لهچوارچێوهی جۆگرافیایهكی دیاریكراو و پێكهێنانی دهوڵهتنهتهوهكان و خوڵقاندنی بازاری كار و كاڵای ناوخۆیی، لهسهردهمی جیهانی بوونهوهی سهرمایهدا و لهسهردهمی دووههمین ئینقلابی سهنعهتیدا، بهحهرهكهتێكی كۆنهپهرستانه‌‌ لهخزمهت پاراستنی دهسهڵاتی مافیا ڕهنگاوڕهنگهكاندادێتهئهژمار.

ئهگهرچی بێبهری كردنی منداڵان لهخوێندنیان بهزمانی زكماكی، كردهویهكی سهركوتگهرانهو نادیمۆكراتیكه، بهڵام لهبوار زانستیشهوه، تهوهرێكی دهروون ناسانهو كارناسانهیهلهچوارچێوهی فێركردن و بارهێناندا. لێكۆڵینهوهیهكی ئاماری لهئێران نیشانی داوهكهزۆربهی ئهو ٥ ملیۆن خوێندكارهی كهلهماوهی ٨ ساڵی ڕابردوودا لهتاقیكردنهوهی مهدرهسهكاندا سهركهوتوو نهبوون، منداڵانێك بوون كهزمانی فارسی زمانی دایكییان نهبووه‌. تهنانهت ئهو ئامارهسادهیهش پێویستیی خوێندن بهزمانی دایكیمان پێ نیشان دهدا. زمانی دایك، زمانێكهكهمنداڵ لهدایك و باوك و باقی ئهندامانی بنهماڵهوهفێری دهبێت. لێكۆڵینهوهكانی بواری بیۆلۆژی و دهروون ناسی دریانخستووهكهمنداڵ تهنانهت پێش لهدایك بوونیشی لهگهڵ زمانی دایكی ئاشنا دهبێت. بهبیستی دهنگی دایكی ههست بهئارام بوون دهكات. بهرهبهرهههست و كوڵی دهروونی بهیارمهتی زمانی دایك شكڵ دهگرێت. بهزمانی دایك لهگهڵ جیهانی دهورووبهری ئاشنا دهبێت و لهگهڵی پهیوهندی دهگرێت. ههستیارترین قۆناخی ژیانی منداڵ كهبناغهی ژیانی داهاتوویهتی، تهمهنی نێوان ٥  تا ٧ ساڵهكهبهیارمهتی زمانی دایك تێپهڕی دهكات. بنهماكانی كهسایهتی منداڵ لهو دهورهیهدا شكڵ دهگرێت.

منداڵ ههر لهسهرهتای ڕۆیشتنی بۆ باغچهی ساوایان و مهدرهسه، خۆی لهگهڵ ئهو شوێنهتازهیهبهبێگانهدهزانێت و لهبهرئهوهیكهدایك و باوك و ئاشناكانی لهگهڵ نییه، بهشێوهی سرووشتی ههست بهترس و نیگهرانی دهكات. قسهكردنی موعلیم بهزمانێكی دیكهئهو ترس و بێگانهبوونهی منداڵدوو بهرابهر دهكات. بنهماكانی پهیوهندیی نێوان منداڵ و موعهلیم، لهسهر بێگانهبوون دادهندرێ. بهڵام ئهو ترسهلهڕێگهی زمانێكی هاوبهشهوهكهبهگوێی منداڵ ئاشنایه، دهتوانێ بڕهوێ. ئهوكات منداڵ لهجیات ترس لهموعهلیم ڕێزی لێدهگرێت. پهیوهندێكی لهنێوان بنهماڵهو مهدرهسهوهپێكدێت. منداڵ بهئاسوودهیی زۆرترهوهفێر دهبێت و متمانهبهخۆیی تێیدا بههێزتر دهبێت. لێكۆڵینهوهزانستیهكان نیشانیان داوهكهفێركردن و بارهێنان لانیكهم تا تهمهنی ١٠ ساڵ دهبێ بهزمانی دایك بێت. تهنیا بهوجۆرهیهكهمنداڵ توانا دهروونیهكانی دهپشكوێ و دهتوانێ بهتهواوی كهڵكیان لێ وهرگرێ. توانای بهكارهێنانی زمانی دایك دهبێتههۆی ئهوهیكهمنداڵ لهفێربوونی زمانهكانی دیكهدا تواناتر بێت. ههر لهو ڕێگهیهشهوهپۆتانسیهلی فێربوونی زمانی دووههم و سێههم و دهستڕاگهیشتن بهكلتوور و ئهندێشهكانیش دهخوڵقێت. لهقۆناخهكانی دواتردا، خوێندن بهزمانی دایك، توانای تازهلاوان و لاوان بۆ خهنی كردنی كلتوور و زانستی كۆمهڵگای مرۆڤ دهباتهسهرتر. بهمجۆرهجیهانی دهورووبهری منداڵان و لاوان بهرینتر دهبێتهوه‌. ههمووی ئهو وهسفانهبهوهمان دهگهیهنێ كهئهو ڕژیمهكۆنهپهرستهی كهوهها مافێكی سهرهتایی لهمنداڵان زهوت كردووه، لهڕاستیدا، چ جهنایهتێك دهرحهق تازهپێگهیشتووان و هێزی خوڵقێنهری دواڕۆژی ئهو كۆمهڵگایهئهنجام دهدات.