بەشێک لە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان دژى گەندەڵى و نەبوونى خزمەتگوزارى و هەلى کار، دهستیاندایه بهڕێوهبردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى سەرتاسەرى. هاوکات، لە شارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک رێگریی لە هاوڵاتییان کرا خۆپیشاندان بکەن.
به پێی ڕاپۆرتهكان، بەشێک لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لە پارکی ئازادی خۆپیشاندانیان کرد و لە هاوڵێر و هەڵەبجە و دهۆکیش هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە هاوڵاتییان کرد خۆپیشاندان بکەن. شایانی باسه، خۆپیشاندهران ڕایانگهیاندووه، “ئەگەر داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێن خۆپیشاندانی گەورەتر دەکەین.”