به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانه‌كانی كوردنشینی ڕۆژئاوای ئێران به ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان له ئاستێكی به‌رین و كه‌م وێنه‌دا، له چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان خۆیان بواردووه.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هێنانی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگ دان له هه‌موو شاره‌كانی ئێران بێ ئاكام بووه و ئه‌م بایكوته گشتییه، به تایبه‌ت له‌شاره‌كانی كوردستان به‌رچاوتر و به‌ربڵاوتر بووه. به پێی ئه‌م هه‌واڵانه، له هه‌ندێك شوێن، خه‌ڵك به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی خۆیان جێژن گرتووه.