کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی په‌ریسا سه‌یفی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه‌

ڕاگوێزرانی په‌ریسا سه‌یفی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی

ڕاگوێزرانی په‌ریسا سه‌یفی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ ڕێبه‌ندان، “پەریسا سەیفی” چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری کامیاران کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە تەوحیدی شاری سنە گوازرایەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە لەگەڵی بوون و هەڕەشەیان لە پرسنێلی نەخۆشخانەکە کردووە کە نابێت ئەو هەواڵە میدیایی بێتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پەریسا سەیفی، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی له‌ ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتبووە.