جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شاری پاوه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام و بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ران و نیشاندانی تۆڕه‌یی خۆیان له‌ئاست كوشتاری هێزه‌كانی ڕژیم، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا، بازاڕییان و دووكاندارانی شاری پاوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٦ كه‌س له كۆڵبه‌ران له به‌رزاییه‌كانی سنووری “شۆشمێ” ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتنی گشتی و دووكانه‌كانیان به‌ستووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ١١ كه‌س له كۆڵبه‌ران له سنووره‌كانی مه‌ریوان، ماكۆ و نه‌وسوود، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدابوو و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون. شایانی باسه، خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود و بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ران له ناڕه‌زایه‌یتی به كوشتنی ئه‌م كۆڵبه‌رانه له به‌رامبه‌ر پازگای نه‌وسوود ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌قه‌ی هه‌وایی هێزه‌كانی ئه‌م پازگایه به‌ره‌وڕوو ببوونه‌وه.