کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كامیاران

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەریسا سەیفی” له‌ ناڕەزایەتیی بە ناڕوون بوونی چارەنووسی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “پەریسا سەیفی”، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران لە کاتێکدا پای ناوەتە ناو سەدەمین ڕۆژیه‌وه‌ کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵه‌وه‌  بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسه‌، بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، دانیشتنی دادگا بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی دژایەتی دادوەر ئەم دانیشتنە بۆ جارێکی دیکە دواخراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “پەریسا سەیفی” ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری پاره‌كه‌، لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای شاری سنە لە ماڵەکەی خۆی بە تۆمەتی “بەشداری لە خۆپێشاندنەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکییه‌ بۆ سەر ڕۆژئاوا” دەستبەسەر کرابوو.