كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگاوبانی جاده‌ی قه‌زوێن ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان،بۆ دووهه‌مین جار، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان به‌دوای به ئێلكترۆنیكی كردنی عه‌وارزی ئۆتووبان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی راه و شه‌هرسازیی له تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌گه‌ڵ دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن، یه‌كه‌م پێوه‌ندی به شێوه‌ی دابه‌ش كردنی پێرسۆنێله‌وه هه‌یه و دووهه‌م پێوه‌ندی به ئه‌منییه‌تی شوغڵیانه‌وه هه‌یه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌ركام له‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه، به‌ڵام شیركه‌تی “سپێندار” ڕایگه‌یاندووه كه قه‌راردادی كرێكاران تا ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه مۆڵه‌تی هه‌یه و له‌م ڕێكه‌وته به‌دواوه، كرێكاره‌كان بێكار ده‌بن.