ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “شاهد ئەداک”، خەڵکی گوندی “ژیوار”، سەر بە هەورامان، پاش ٢٤ کاتژمێر، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود. لەو ڕووداوەدا، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد سەحرایی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “دشە”ی شاری پاوە، گیانی لە دەست دا. هاوکات چەند کۆڵبەرێکی دیکە بە بریندار بوون.