ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی فورییه، ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له ڕۆژی كۆمه‌ڵه له شاری ئۆسلو به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، چالاكانی سیاسیی، نوێنه‌رانی حیزبه‌كان و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا، “مه‌حیه ئیره‌جی” به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان “كه‌ریم ئه‌حمه‌دی شێعری “ئینسانی به‌فرانبارم” خوێنده‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه، په‌یام و برووسكه‌ی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان خوێندرایه‌وه. دواتر به‌م بوونه‌وه “ئێرلینگ بوڵك ورد” چالاكی حیزبی سوور و ڕێبه‌ری گرووپی پشتیوانی له كوردستان به زمانی نۆروژی قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان “بێهروز ناسری” له درێژه‌دا به‌م بۆنه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌شی دووهه‌م و كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه به شایی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.