کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌وانه‌ كردنی هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوكمه‌كه‌ی له‌ شاری شنۆ

ڕه‌وانه‌ كردنی هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی

ڕه‌وانه‌ كردنی هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوی “وەهاب عەلیزادە” خەڵکی گوندی “بێژاوێ”، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوكمه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

دوای ئەوەیکە حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، ناوبراو بۆ تێپەڕانی ماوەی زیندانیی بوونەکەی ڕەوانەی زیندان کرا. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.