کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی له‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی له‌

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئه‌منییه‌کان لە شاری سەقز، لە ساڵڕۆژی گیان لەدەستدانی “ڕەئووف شێخی”، هێرشیان کردە  سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ناوەکانی “حامید شێخی، نەبی مەلاوەیسی و ئەیووب خانی”یان دەستبەسەر کرد.

شایانی باسه‌، هێزە ئه‌منییه‌کان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم سێ کەسەدا، بێڕێزییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە. تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی شێخی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئیسماعیل مەنسووری” لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراویش هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.