به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له كێوی ئاوییه‌ر، به بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕێزیان له ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه گرت.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو له‌وانه، “دوكتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی، فوئاد مسته‌فا سوڵتانی، سدیق كه‌مانگه‌ر و حمه حسێنی كه‌ریمی” و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی ده‌سه‌ڵاتی شوڕایی” به پێشوازی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه چوون. شایانی باسه، به‌شداربووان له‌درێژه‌دا به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی سروودی “سووره سوار”یان خوێندووه.