به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه دیداریان كرد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له‌م دیداره‌دا وێڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه، ڕێز له یاد و فیدكاری ئه‌م ئازیزانه گیراوه. شایانی باسه، ئه‌م هاوڕێیانه بۆ جارێكی دیكه به‌ڵێنیان دا كه تا گه‌یشتن به ئامانجی باڵای كۆمۆنیستی و ڕزگاری به‌شه‌رییه‌ت له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری، ده‌ست له تێكۆشان هه‌ڵناگرن.