ڕۆژی چوار شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، “ئەسکەندەر لوتفی”، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی موعهلیمانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەم حوکمە لەلایەن “ساڵح نیکبەخت” پارێزەکەی پشتڕاست کرایەوە و بە وتەی ناوبراو، لە کاتی موڵەتی یاسایی، بە نیسبەت ئەو حوکمە بەدواچوون دەکەین. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی “ئەسکەندەر لوتفی”، موعهلیم و ئەندامی کانوونی سێنفیی موعهلیمانی کوردستان ـ مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بەڕێوە چوو. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، هێزە ئهمنییهکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری پارهكه هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووه و هەندێک کەرەستەی شهخسیان لهگهڵ خۆیان بردبوو.