به پێی ڕاپۆرته‌كان، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی “راجۆ” له شاری عه‌فرین، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. تا ئێستا هیچ راگه‌یێندراوێكی فه‌رمیی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.