شه‌وی شه‌ممه ٨ی فورییه، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگێرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و نوێنه‌ری حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان، ڕێوڕه‌سمی ٥٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه، به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و دقێقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سرودێك له لایه‌ن “كه‌ماڵ كه‌ریمییان” شكێندرا. دواتر “خه‌بات بێساران” پێشینه‌یه‌كی كۆرت له چالاكییكه‌كانی كۆمه‌ڵه باس كرد. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، “فه‌رهاد شه‌عبانی” به‌م بوونه‌وه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێك له قسه‌كانی، بارودۆخی سیاسیی ئێران، كوردستان و ناوچه و سیاسه‌ت و ڕوانگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باس كرد. دواتر نوێنه‌ری حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان په‌یامی خویان به‌مبوونه‌وه ڕاگه‌یاند. پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو خۆشی و شادیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.