به پێی ڕاپۆرتهكان، ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەک لە بهندكراوانی زیندانی چاکسازیى گەورانی هەولێر بەهۆی راگرتنی بریارێک لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە مانیان لە خواردن گرتووە.
هاوسەری یەکێک لە بهندكراوهکان دەڵێت، “ماوەی ٢٥ ساڵە بریارەکە هەیە و بەوهۆیەوە بە سەدان کەس ئازادکراون، بەڵام ئێستا رایانگرتووە و ئەگەر بریارەکە رانەگیرایە ئێستا هاوسەرەکەى ئازاد دەکرا. لە زیندانی چاکسازیى گەورانی هەولێر، لە ئێستادا ٧٠٠ بهندكراو لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بڕیارەکەن و لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن دەشڵێن، مانگرتنهكانیان بەردەوام دەبن تا وەڵامیان دەدەنەوە.