به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندان “ئیسحاق ڕووحی” چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەکساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئهمشاره گوازرایەوە.
ئیسحاق ڕووحی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گۆڵان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە گەڕەکی نایسەر دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو دواجار ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی لەل لایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژیی حکوومەت” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.