کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بانه‌

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 3

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 3

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە كه‌ له‌ یه‌ك حەفته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر كراوه‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبه‌ندان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەسکەندەر چراغی” و ناوبراویان دەستبەسەر كرد. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبه‌سەر کردنی ئەسکەندەر ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییه‌ك له‌ هۆكاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌ و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو، هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.