کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌لاس باوه‌جانی

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر

بە پێی ڕاپۆرته‌كان‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری جوانڕو حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، عەبدووڵڵا ئەحمەدی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گۆڵانی لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “زاهد محەممەدی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبه‌سەر کرا. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی  بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.