“کامبیز ئەسەدی”، بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای “دەنگی چیا” له كامیاران كه ١١ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ئەو ١١ ڕۆژەدا، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی “کامبیز ئەسەدی” به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ئه‌م دۆخه نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “کامبیز ئەسەدی” مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فیرگەی موسیقای “دەنگی چیا”، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، له لایه‌ن هێزە ئه‌منییه‌کانه‌وه لە شاری کامیاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.