دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری سنه كه له نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ده‌ماوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “شاپوور حه‌بیبی” و “فه‌رزین ڕۆسته‌می” كه له ڕێكه‌وتی ٤ی به‌فرانبار به‌هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ده‌ماوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٠ ڕۆژ ڕاگوێزرابوون بۆ زیندانی ئێوین، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی له زیندان ئازاد كران.