کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە مەریوان

ئازاد كرانی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی

ئازاد كرانی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “شه‌هرام شاکری”، خەڵکی شاری مەریوان کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. “شارام شاکری” لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی گرانبوونی بێنزین لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا. پێشتر هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی، خۆیان بواردبوو.