کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری شنۆ

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چالاکانی مەدەنی شاری شنۆ بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی “ژینکۆ”ی ئەمشارە، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەندامان و چالاکانی ئەنجومەنی ژینکۆ لە شەوانی ساردی ڕێبەندانی ئەمساڵدا هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیان له‌ژێر ناوی “بەم زستانه‌، ئاژەڵ و باڵندەکان هیوایان بە ئێمەی مرۆڤە” به‌ڕێوه‌بردووه‌ داوایان لە بنەماڵەکان کردووە کە خواردنە زیادییەکانیان بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان ڕاگرن و لەو هەڵمەتە مڕۆڤدۆستانە و ژینگەپارێزییە‌دا هاوکاریان بن.
جێگەی ئاماژەیە لە دەستپێکی وەرزی سەرما، ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنیی داوا لە خەڵک دەکەن کە لە ڕۆژانی ساردی زستاندا، ئاگایان لە باڵندەکان و ئاژەڵەکان هەبێ. چاندنی بەڕوو، کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان و بەڕێوەبردنی کێبەڕکێی ژینگەپارێزی لە نێو منداڵان و قوتابیان، ڕێکوپێک بەڕێوەبردنی بۆنەکانی نەورۆز لە بەرچاوترین چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆیە.