کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی به‌ندكراوێك له‌ سزای سێداره‌ له‌ ورمێ

ڕزگاربوونی به‌ندكراوێك له‌ سزای

ڕزگاربوونی به‌ندكراوێك له‌ سزای

زیندانییەکی تاوانبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بە ناوی “ئەسغەر دەروێش ‌زادە” خەڵکی گوندی “دلەدەر” سەر بە بەخشی ئەنزەلی ورمێ، بە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە په‌تی سێدارە ڕزگاری بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئەسغەر دەروێش ‌زادە” چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەگەڵ دوو برای دیکەی به‌ ناوه‌كانی “داریووش و دانش ده‌روێش زاده‌” لە شەڕێکی بە کۆمەڵدا، بە تاوانی کوشتنی دوو هاووڵاتیی دیکە کە برابوون، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “داریووش و دانش دەروێش زادە” كه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار، له‌ لایه‌ن بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا.