
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندان، لاوێکی بە ناوی “بڕیار کاوە” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” سهر به شاری مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەمشارە کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، دادگای ڕژیم لهمشاره، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو و دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەی ساڵی ٩٧، ناوبراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان ڕاگوێزرایەوە. ههروهها ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، ئەم لاوە بە قهراری وهسێقه، بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کرابوو.
