ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، بەشێک لە زیندانیانى سیاسى لە شارى کەلار له ناڕه‌زایه‌تیی وەرنەگرتنى زەوى و ڕاگرتنى حقووقه‌کانیان كۆبوونەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەشێک لە زیندانیانى سیاسى لەمشاره به كۆبوونه‌وه له لەبەرامبه‌ر نوسینگەى زیندانیانى سیاسى گەرمیان خوازیاری دڕانی حقووق و زەوى بوون . شایانی باسه، هەزار و ٢٥٠ زیندانی سیاسی له سنووری گه‌رمیان هه‌ن كه هەموو ڕێکارە یاساییەکانیان جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادە نییە حقووق بۆ بەشێکى زۆرى ئەو زیندانییانە جێبه‌جێ بكات.