به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عیرفان محەممەدی” خەڵکی گوندی “ئیسیاوا” سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان كه له ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباره‌وه لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کراوه، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، ناوبراو پێشتریش به تۆمه‌تی “ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه‌كانی نه‌یاری ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. هەروەها، دووهاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “هێرش خوسرەوی” و “گۆران یووسفی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.