کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ قه‌سرشیرین

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە نزیک شاری قەسر شیرین سەر بە ئوستانی کرماشان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و برینداریان کرد.

لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی ڕژیم، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەزهەر سەید ڕۆستەمی”، خەڵکی گوندێك سەر بە سەلاسی باوەجانی، بەسەختی بریندار بووە و ئێستاش لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی شاری کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. شایانی باسه‌، هێزە نیزامییەکان ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ ئەوەی شتومەکی قاچاخی پێ بووبێت، داوەتە بەر دەسڕێژیی گوللـە. هەروەها هێزە نیزامییەکان، “فاتێح میرزایی”، یەکێکی دیکە لە موسافیرانی ئەو ماشینەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.