سه شنبه – ۱۱ تیر – ۱۳۹۸ , 02 – 07 – 2019
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی پوشپه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیك پارس ساوه له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی كاریان و مۆره‌خه‌سی زۆره‌ملێ، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، ئه‌م كارخانه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به ده‌ركردنی زیاتر له هه‌زار كرێكار ئێستا به ٧٠٠ كرێكاره‌وه كار ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی نه‌بوونی نه‌خ كرێكارانی بۆ تهعتێلی هاوینی ناردووه و ڕایگه‌یاندووه كه پێنج ڕۆژ له مۆره‌خه‌سی ئێستحقاقییهكهیان كه‌م ده‌كاته‌وه.