ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “محەممەدڕەزا فەقیهی” پارێزەری دادگوستەری، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تارانەوە،حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ قەدەغەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات و هەروەها دوو ساڵ قەدەغەی درێژەدان بە پیشەکەی و بەشداری لە گروپە سیاسییەکاندا بەسەریدا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها هۆکاری ئازادکرانی، زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.
