کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شنۆ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك 2

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر “عەلی ئیسماعیلی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “جاشێران” سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. شایانی باسه‌، لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ، ناوبراوی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عەلی ئیسماعیلی” ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپەڕ ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێیه‌وه‌ گوازترابوویه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە.