کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌زیه‌ت و ئازاری شانۆكارێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیرشادی ئه‌مشاره‌

ئه‌زیه‌ت و ئازاری شانۆكارێكی خه‌ڵكی

ئه‌زیه‌ت و ئازاری شانۆكارێكی خه‌ڵكی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌، شاعێر و شانۆکارێکی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئەمشارە بێرێزی پێ كراوه‌ و دراوه‌ته‌ به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێ كردن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “هێمن سوهرابی”، شاعێر و ئەکتەر لە گرووپی شانۆیی “ڕۆژانۆ”ی شاری بۆکان لە لاپەڕی ئینستاگرامی خۆی نووسیوویەتی: “پاش لێدان و بێڕێزی‌کردن بە خۆم و بنەماڵەکەم لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی بۆکانه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندووم، چیدی ئیزنی چالاکیت پێ نادەین. ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاندووە: ناچارم بۆ ماوەیەک کە دەزانم زۆر نزیکە لە کاری شانۆ دوور بکەمەوە.