به پێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارهی ڕۆژی دووشهممه ٣٠ی بهفرانبار، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنی مانەوە، بەشێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ كۆبوونەوە و ڕێگای کەرکوک- سلێمانیان داخست.
بەشێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کچانی شۆڕش لە زانکۆی چەرموو ڕاگەیاند، “بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاو لە بەشەناوخۆییەکان، بەشێکی خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و لە ئێستاشدا ڕێگەی کەرکوک- سلێمانیان داخستووە. ههروهها دهشڵێن، ئەو بەشە ناوخۆییە زیاتر لە ٢٥٠ خوێندکاری تێدایە كه شوێنی مانەوەیان نییە، هەریەک لە ژوورەکان هەشت کەسی تێدا دەمێنێتەوە.