ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی فوولادی قۆروه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی مافی خۆیان سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی پێش له كاتی خۆی به پێی ئایین نامه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه.
نوێنه‌ری كرێكارانی ده‌ركراو فوولادی زاگرۆس ئاماژه‌ی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ئایین نامه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه كردووه و ڕایگه‌یاند، هه‌یئه‌تی وه‌رناسین و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، كارفه‌رمای ناچار به گوڕینی ناوی كاره‌كه و لیستی كرێكاران كردووه و به‌ڵام ته‌ئمین ئێجتماعی قه‌بووڵی نه‌كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به پێی ماده‌ی ٣٩ی یاسای ته‌ئمین ئێجتماعی، لیستی كرێكاران ته‌نیا بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ به داوای هه‌ناردنی ده‌توانی بگوڕدرێت. له ئاكامدا كرێكاران له‌م ئیداره‌یه له دیوانی عه‌داله‌ت سكاڵایان كرد و له‌م شێوینه ده‌نگیان بۆ كرێكاران دا، به‌ڵام ئێستا ته‌ئمین ئێجتماعی ئه‌م حوكمه جێبه‌جێ ناكات.