به پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی ڕه‌وتی ڕه‌شبگیری له شاره‌كانی كوردستان، لانیكه‌م چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی، ئیلام، سنه، خۆی و كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی بەفرانبار، “موعین شاهوەیسی”، شاعێر، نووسەر، ڕەخنەگری ئەدەبی، مامۆستای ئەدەبیاتی فارسی لە مه‌دره‌سه‌کانی شاباد، هەڵەچن و مامۆستای زمانی کوردی و هه‌روه‌ها خوێندکاری کارناسی باڵا لە زانکۆی تاران، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئەمشارەوە دەستبەسەر کرا.ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباریش، لاویکی خه‌ڵكی شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیر عەلی مەجدی” لە شوێنی کارەکەی لە کتێب فرۆشیدا لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە، دەستبەسەر کرا. شایانی باسه، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر كرانی‌دا، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی هەینی “ئارمان محەممەدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەراگای شههرامفەر کراوە. لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی خۆی و کرماشان بە ناوەکانی “محەممەد شەیخکانلوو” و “سامان عەبدولعەزیززادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارەوە دەستبەسەر کراون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم چوار هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.