کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری شنۆن لەلایەن  لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مەحیەدین ئیبراهیمی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری ئورمیە ڕاگیراوە، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار بۆ دووهه‌مین جار حوکمی ئێعدامه‌كه‌ی پشتڕاست کرایه‌وه‌. “مەحەیەدین ئیبراهیمی” تەمەن ٤١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “ئەڵکاوێ” سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر لە کاتێکدا كه‌ سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی پاره‌كه‌ش لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاوی و ئەندامێتی لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و هەمان حوکم لە لایەن هەمان دادگاوه‌ پشتڕاست كرابوویه‌وه‌.