به پێی ههواڵی گهیشتوو له لایهن دهبیرخانهی كۆمهڵه، ڕوژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٦ی بەفرانبار، هەیئەتی كۆمەڵە_ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرەستی “ئیبراهیم علیزادە” دەبیر ئەوەڵی كۆمەڵە سەردانی دفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان یان كرد و لە لایەن هەیئەتی خانەخوێ بە سەرپەرستی خالید عزیزی سكرتێری حیزبی دێموكرات پێشوازیان لێكرا.
سەرەتا بەرپرسی هەیئتی كۆمەڵە پیرۆزبای بەستنی كونگرەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی كرد و لە سەر هەلومەرجی ناوچەكە، عێراق ، لوبنان و ئاخێزی جەماوەری پاییزی ئەمسال و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو و ئەگەرەكانی دوارۆژ لە كوردستان و ئێران باسێكی پێشكەش كرد. پاشان سەرپەرهستی هەیئەتی حیزبی دێمۆكرات لێكدانەوەی خۆیانی لە سەر دوایین رووداوەكانی ناوچەكە بە ئێران و كوردستانیشەوە باس كرد. باسەكان بە بەشداری ئەندامانی هەیئەتەكان و تیبینیەكان لە سەر هەڵوێست و بۆچوونی یەك تر دەوڵەمەند و لە سەر لایەنی هاوبەش و ناكۆك روونكردنەوە درا. لە درێژەی باسەكاندا هەیئەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ، داوای لە هەیئەتی كۆمەڵە كرد كە كۆمەڵە لە ” ناوەندی هاوكاری هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران” وەك ئەندام بەشدار بێت. هەیئەتی كۆمەڵە لە گەڵ ئەوەدا كە هۆكارەكانی بەشداری نەكردنی كۆمەڵەی لە و ناوەندە دا روون كردەوە، لە هەمان كاتدا تەئكیدی كرد كە سەرەرای جیاوازییەكان، كۆمەڵە لە پێناو بەرژەوەندیەكانی باڵای ژیان و خەباتی خەڵكی كوردستان دا ، ئامادەیە لە کاتی پێویست دا لە گەڵ ئەو ناوەندە هاوکاری بكات. لە كۆتایی دا بریار درا هەر دوو لا بەردەوام بن لە سەر دیدار و چاوپیێكەوتن و هاوكاریەكانی تا ئیستایان.