کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی خەزەڵوەر له‌ شاری ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “پەرویز ناسری” هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سپەاوە. ئەو حوکمە بە بێ بوونی پارێزەری پەرویز ناسری و لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ئه‌مشاره‌ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم بە سەر ناوبراودا سەپاوە. شایانی باسه‌، “پەرویز ناسری” لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری ورمێ دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ گوازرایەوە.