به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لاوێکی خهڵكی شاری “خۆی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لاوێک بە ناوی “محەممەد شێخکانلوو”، خەڵکی شاری خۆی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. به وتهی شایهت حاڵان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی محەممەد، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوه. جێگهی ئاماژهیه، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ئەو لاوە خۆیان دەبوێرن و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی “محەممەد” هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.