به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزی ئینتزامی ڕژیم لە نزیک کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردوە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزی ئینتزامی ڕژیم له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە سێ ڕییانی قازانچی (نێوان کرماشان، ڕوانسەر، کامیاران) تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک به ناوی “عه‌لی نادری” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان، کردووە و به‌هۆیه‌وه دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستداوه.